القصيدة المحمدية
محمدٌ أشرف الأعراب والعجم — الإمام شرف الدين البوصيري (ت 696هـ)
قصيدة فريدة في نظمها؛ كل شطر من أشطارها يبدأ باسم «محمد» ﷺ، فجاءت مدحًا خالصًا متتابعًا لخير الخلق ﷺ: أخلاقه وشمائله وفضله وشفاعته. وهي من أشهر ما يُنشد في الموالد ومجالس المديح.
قەسیدەی موحەممەدییە — ئیمام شەڕەفەدین ئەلبووسەیری
قەسیدەیەکی ناوازەیە لە شێوازی نووسینیدا؛ هەموو نیوەدێڕێکی بە ناوی «موحەممەد» ﷺ دەست پێدەکات، بۆیە ستایشێکی پاک و بەردەوامە بۆ باشترین دروستکراو ﷺ: ڕەوشتەکانی، سیفەتەکانی، فەزڵەکەی و شەفاعەتەکەی. یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو شیعرانەی لە مەولودەکان و کۆڕەکانی ستایشدا دەخوێندرێتەوە.
مُحَمَّدٌ أَشْرَفُ الأعْرَابِ والعَجَمِ
مُحَمَّدٌ خَيْرُ مَنْ يَمْشِي عَلَى قَدَمِمحەممەد ﷺ بەڕێزترین و شکۆمەندترین عەرەب و غەیرەعەرەبە، بەڕاستی باشترین کەسە کە بەسەر زەویدا دەڕوات.
محمدٌ باسطُ المَعْرُوف جَامَعَةً
محمدٌ صاحبُ الإحسانِ والكرمِمحەممەد ﷺ چاکە بە گشتی بڵاودەکاتەوە، خاوەنی چاکە و بەخشندەییە.
محمدٌ تاجُ رُسْلِ الله قاطِبَةً
محمدٌ صادقُ الأقوالِ والكلمِمحەممەد ﷺ تاجی هەموو پێغەمبەرانی خوایە، ڕاستگۆیە لە قسە و ووتەکانیدا.
محمدٌ ثابِتُ المِيثاقِ حافِظُهُ
محمدٌ طيبُ الأخلاقِ والشيمِمحەممەد ﷺ جێگیرە لە پەیمانەکەیدا و دەیپارێزێت، خاوەنی ڕەوشتی پاک و خەسڵەتی بەرزە.
محمدٌ خبِيَتْ بالنُّورِ طِينَتُهُ
محمدٌ لم يزل نوراً من القدمِبنچینەی محەممەد ﷺ بە نوور شێلراوە، ئەو لە ئەزەلەوە نوور بووە.
محمدٌ حاكِمٌ بالْعَدْلِ ذُو شَرَفٍ
محمدٌ معدنُ الإنعامِ والحكمِمحەممەد ﷺ فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر و خاوەن شەرەفە، کانگای بەخشندەیی و حیکمەتە.
محمدٌ خَيْرُ خَلْقِ الله مِنْ مُضَرٍ
محمَّدٌ خَيْرُ رُسْلِ الله كُلِّهِمِمحەممەد ﷺ باشترین دروستکراوی خوایە لە هۆزی مودەر، و بەڕاستی باشترین پێغەمبەری خوایە لە نێو هەموویان.
محمدٌ دِينُهُ حَقَّ النّذِيرُ بِهِ
محمدٌ مجملٌ حقاً على علمِئایینی محەممەد ﷺ حەقە و ئەو ئاگادارکەرەوەیەتی، بەڕاستی بە زانستێکی قووڵەوە شکۆمەند کراوە.
محمدٌ ذكرهُ روحٌ لأنفسنا
محمدٌ شكرهُ فرضٌ على الأممِیادکردنەوەی محەممەد ﷺ ڕۆحێکە بۆ گیانمان، و سوپاسگوزاری بۆ ئەو فەرزە لەسەر هەموو گەلان.
محمدٌ زينةُ الدنيا وبهجتها
محمدٌ كاشفُ الغُمَّاتِ والظلمِمحەممەد ﷺ جوانی و ڕازاوەیی دونیایە، لابەر و ڕەوێنەرەوەی خەم و تاریکییەکانە.
محمدٌ سيدٌ طابتْ مناقبهُ
محمدٌ صاغهُ الرحمنُ بالنعمِمحەممەد ﷺ سەیدێکە کە خەسڵەتەکانی پاکن، خوای میهرەبان بە نیعمەتەکان دروستی کردووە.
محمدٌ صفوةُ الباري وخيرتهُ
محمد طاهرٌ من سائر التهمِمحەممەد ﷺ هەڵبژاردە و باشترینی دروستکەرە، پاکە لە هەموو تۆمەتەکان.
محمد ضاحكٌ للضيفِ مكرمةً
محمَّدٌ جارُهُ والله لَمْ يُضَمِمحەممەد ﷺ بە ڕووی میواندا پێدەکەنێت بۆ ڕێزگرتن، سوێند بە خوا دراوسێکەی هەرگیز زوڵمی لێ ناکرێت.
محمدٌ طابتِ الدنيا ببعثتهِ
محمَّدٌ جاء بالآياتِ والحِكَمِدونیا بە ناردنی محەممەد ﷺ خۆش و چاک بوو، چونکە ئەو بە نیشانە و حیکمەتەوە هات.
محمدٌ يومَ بعثِ الناسِ شافعنا
محمدٌ نورهُ الهادي من الظلمِمحەممەد ﷺ لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا شەفاعەتکارمانە، و نوورەکەی ڕێنماییکارمانە لە تاریکییەکان.
محمدٌ قائمٌ للهِ ذو هممٍ
محمَّدٌ خاتِمٌ لِلرُّسُلِ كُلِّهمِمحەممەد ﷺ بە هەوڵ و کۆششی زۆرەوە بۆ خوا وەستاوە، و ئەو کۆتایی پێغەمبەرانە.